ڕژێمی‌ فۆسفاتی‌ بێ ئۆکسجین بۆ وەرزشەوانان



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

کاتێک وەرزشەوانان جوڵە و مەشق دەست پێدەکەن لەناو لەش و خانەکانی‌  لەشدا زۆرترین  گۆڕانکاری‌ و کارلێکی‌ کیمیایی‌ ڕودەدات ، هەموو خانەکان سودێکی‌ یەکجار باش لەو وەرزش و جوڵەیە بەدەست دێنن ، هەر ئەندامەو بەپێی‌ ئیش و فرمانی‌ خۆی‌ و ئەو ئەرکەی‌ پێسپێردراوه‌  لە لەشدا ،  بە باشترن شێوە  کە خوای‌ باڵا دەست  دایڕشتووە و   ئەندامەکانیش هەموویان بۆ رێکخستن و هەڵسوڕانی‌ لەش کار دەکەن .

ڕژێمی‌ فۆسفات  یەکێکە لەو گۆرانکارییە کیمیایانەی‌  کەلەناو لەش و ماسولکەکاندا ڕوو دەدەن بۆ بەرهەم هێنانی‌ وزەی‌ پێویست  بەبێ بەکار هێنانی‌ ئۆکسجینی‌  ناو هەوای‌ دەرەوە ، ئەم رژێمە بەوە ناسراوە کە زۆر بە خێڕایی‌  کار دەکات  بۆ بەرهەم هێنانی‌  ووزە بۆ ماوەیەکی‌  کەم لێرەدا ATP  دەگۆڕێت بۆ  ئەدینۆسینی‌ دوو فۆسفاتی‌ ئەو چالاکیيە وەرزشیانەی‌  کەدەکەونە ناو ئەم ڕژێمەوە  ئەوانەن کە پێویستیان بە  جوڵەی‌ بەهێز هەیە  و خێراییەکی‌  زۆر بۆ ماوەی‌ەکی‌  کەم بە توندیەکی‌  بەرز هەیە ئەویش وەکوو  ڕاکردنی‌ ماوە کورت  ١٠٠م ،٢٠٠م ، ٤٠٠م ، مەلەوانی‌  ماوە کورت ٥٠م  و بازەکان .

تایبەتمەندیەکانی‌  ڕژێمی‌ فۆسفاتی‌ ئەوەیە کەبەبێ ئۆکسجین کار دەکات لە ناو سایتۆ پلازمدا و پێویست بە  بەکارلێکی‌  ئاڵۆز ناکات  ، لەڕیزبەندا  یەکەم سەرچاوەی‌  بەرهەم هێنانی‌ وزەیە هه‌روه‌ك تاکە  سەرچاوەی‌  بەرهەم هێنانی‌ ووزە  لەم ڕژێمەدا  CP یەو زۆر  خێرایە لە بەرهەم  هێنانی‌  وزەیەکی‌  زۆر بۆ ماوەیەکی‌ کەم ، ووزە سنوردار بەرهەم دێنێت  بە بڕێکی‌ کەمیش کەلە ناو ماسولکەکاندا هەڵگیراون ، ماسولکە دەتوانێت کاری‌ پێبکات  بۆ ماوەی‌  ٣٠ چرکە .


PM:05:13:04/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌