زیانه‌كانی‌ هێدفۆن له‌ كاتی‌ ئه‌نجام دانی‌ وه‌رزشدا



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج

زۆڕێک لە ئێمە وەرزش وەک خولیایەکە  زۆڕێکی‌ دیکەش وەک پێویستییەکە و لە پێناو لەش و لارێکی‌ ڕێک جەستەیەکی‌ سەلامەت وەرزش دەکەین .

هەردەم  جوڵەو وەرزش بۆ ڕزگار بوون لە نەخۆشییە دەرونییەکان  و هەم بۆبەخشینی‌ ووزەی‌ زیاتر  بەلەش و چالاکردنی‌ کۆئەندامی‌ بەرگری‌ لەش ئه‌نجام ده‌درێت و وەرزش  تێکڕایی‌ لێدانی‌ دڵ ڕێکدەخات و  و چالاکی‌ دەکات .

زۆڕێک لە وەرزشکاران لەکاتی‌ ئەنجامدانی‌ وەرزشدا  هێدفۆن بەکار دەهێنن  بۆ ئەوەی‌ ووزە و چالاکییەکی‌ زۆریان بداتی لە کاتی‌ وەرزشەکەداو کاتەکەشیان لێ بڕوات بەڵام بێ ئاگان لەوەی‌  کە هێدفۆن مەترسی‌ هەیە  ڕەنگە  بە بیستی‌ ئەم هەواڵە شۆک بیت کە  بەپێی‌  هەواڵێکی‌  ماڵپەڕی‌  جەمالوکی‌  یەکێک لە هۆکارەکانی‌  دەرکەوتنی‌  زیپکەی‌ پێست و  پەڵەی‌ سورو  هەوکردنی‌ پێست  ئەو ئامێری‌ گواستنەوەی‌  دەنگیەیە  کە ڕۆژانە بەکاری‌  دەهێنیت  بێ ئەوەی‌ هەست بە خۆت بکەیت  کە چ زیانێکی‌ هەیە .

هێدفۆن  ئەو ئامێرەی‌  لەسەر جێگاو  ماڵ و شوێنی‌ کارەکەت  و ڕێگاو هەموو شوێنێک  بەکاری‌ دێنیت و بەردەوام پێتە ، سەرچاوەی‌  زۆرترین بەکتریایە  کە ڕاستەوخۆ  دەگوازڕێتەوە بۆ سەر پێست  ، هەوڵ بدە  لەکاتی‌ وەرزشکرندا  بەکاری‌ نەهێنیت  چونکە ئەو کات کونیلەی‌ پێست ئەکڕێتەوە بەهۆی‌ ئارەقکرنەوە  بە ئاسانترین شێوە لەو کاتانەدا پێست  بەکتریاو ڤایڕۆس وەردەگرێت و ئەبێتە هۆی‌ هەوکردنی‌  پێست و زیپکەو پەڵەی‌ سور ، وردە  وردە  لەکاتی‌ بەکارهێنانی‌  هیدفۆنەکەدا هەست بەگۆڕانکاری‌ دەکەیت لە پێستدا ،  هەر بۆیە هەوڵ بدە هیدفۆن بەکار نەهێنی‌ و ئەگەر ناچاریش بویت ئەوا ئەبیت زۆر گرنگی‌ بە پاکردنەوەی‌ بدەیت لەناو لۆکە هەڵگریت و زوو زوو بە پارچەیەک لۆکەو پاودەڕیکی‌ پاکژ کەرەوە  خاوێنی‌ بکەیته‌وه‌ .


PM:04:11:30/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌