تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەیەکی نوێی سویسری لەسهر تەندروستی دەریخست ، کەیەکێک لەو ماددانەی لەزۆڕێک لە بۆندارە تایبهتهكانی بنباڵ بەکار دێت مەترسی بە توشبونی ژێر پەنجە زیاد دەکات ، توێژینەوەکە کەلە زانکۆی جنێف بەرێوە چوو ، دەریخست کە ماددەی خوێی وەک کلۆڕایدی ئەلەمنێۆم کەلە زۆڕێک لە بۆندارە بنباڵەکاندا بەکار دێت ، ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەکار بێن ئەوە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات ، خوێکانی ئەلەمنێۆم بەسودن بۆ ئارەقە ڕژێنەکانی بنباڵ و یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی بۆنی بێزارکەر ، بەڵام لەلایەکی ترەوە زیان بە لەش دەگەینن چونکە کردنە دەرەوەی ئارەق لە جەستە چەندین خوێی زیان بەخش و بەکتریا لە لەش دەکاتە دەرەوە بەڵام ئەگەر ڕێگری لێبکرێت ئەو کات ئەبیت بەچەندین زیان بۆ لەش .
ئێمە لە ڕێگەی وەرزش و کارو چالاکی زۆڕی ڕۆژانەوە بڕێک لەو ئاوەی کە دەیخۆینەوە بە شێوەی ئارەق دێتە دەرەوە و هاوسەنگی لەش ڕادەگڕێت و لە بەکتریا زیان بەخشەکان لەش دەپاڕێزێت ، هەوڵ بدە خۆڕاکە تونەکان و ئەو خواردنانەی بە کافایین دەوڵەمەندن لە ژەمی ڕۆژانەتاندا کەمی بکەنەوە هەتا رێژەیی ئارەقکردنەوە کەمبێتەوەو تا ناچار نەبن رێگە لە ئارەقەکردن بگرن ، ژمارەیەک لێکڵۆڵینەوە دەریان خستووە کە ئەم دووچەشنە خۆڕاکانە هۆکارن بۆ زیادبونی ئارەقەکردنەوە ئەگەر هەر ئارەقەکردنەوە چارەسەری نەبوو ئەوا دەتوانن لە دەرمانخانەکاندا داوای دەرمانی تایبەت بکەیت بۆ ئارەقکردنەوە .