تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەیەکی نوێی فەرەنسی دەڵێ ، پەیوەندیەکی بەهێز هەیە لە نەریتی خواردن و وەرزشکردن ، هەر لە توێژینەوەکەشدا کەلە لەلایەن توێژەڕانی ئەنستیتۆی نیشتمانی تەندروستی فەرەنسیەوە ئەنجامدراوە ئەڵێ ئەوانەی خەوی نائارام و ناڕێکیان هەیە زیاتر ئەوانەن کە ژەمی قورسی چەور دەخۆن و کەمترین خۆڕاکی ڕوەکی هەیە لە ژیانیاندا و کەمتر بایەخ بە وەرزش دەدەن ویارییەکانی کاریدۆ و پایسکیل و کڕۆس و پیلاتیس ناکەن کە ئەم جۆرە یاریانە بریتین لە سیستەمێکی لەشڕێکی کەوا یارمەتی دەرە بۆ نەرمبوون و بەهێز بوونی ماسولکەکان و خۆڕاگری پێیەکان ، لەگەڵ ئەوەی کە بەکارهێنانی چەوری سوتێنەرەکان دەبێتە هۆی چەوری سوتاندن ، بەڵام بەشێک لەوان هەر دەبێت بە هۆی شەکەتی و هەست کردن بە ماندوو بوونی لەش چونکە هەندێک لەو چەری سوتێنەرانە مادەی ئیفریدین و کافایینی تێدایە کە دەبنە هۆی توشبونی کەسەکە بە دەمار گرژی و دڵە ڕاوکێ و کۆکە لەهەموو بارەکاندا وەرزشکردن باشترین بژاردەیەو هیچ کاتێک بۆ مرۆڤ درەنگ نییە گەر بڕیاری وەرزشک ردن بدات .