تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەگەڵ گەیشتنی وەرزی گەرما مەلەکردن لەناو گشت جۆرەکانی وەرزشدا لایەنگرانی خۆی هەیە ، پسپۆڕانی پزیشکی وەرزشی ئەڵمانی جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە مەلەکردن و چالاکی لەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ هەست بە خۆشی بکات و دڵە ڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوەو خەویش باشتر دەکات ، مەلە کردن دەبێتە هۆی چالاکی دڵ و ماسولکەکان و دابەزینی چەوری کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا وەک وەرزشێکی جهستهی سەیری دەکرێت ، لە کاتی مەلە کردندا هیچ پەستانێک لەلایەن زەوییەوە نامێنێت و ئەوەش جومگەکان لە پەستان و لێک کشان دور دەخاتەوە ، شایانی باسە مەلە کردن هیچ پەستانێک ناخاتە سەر لەش و مرۆڤ دەتوانێ تا تەمەنی ١٠٠ ساڵ مەلە بکات ئەوانەی دووچاری پێکان دەبن دەتوانن وەک چارەسەر سود لە مەلە کردن ببینن بەتایبەتی ئەگەر پێکانەکە لە بەشی خوارەوەی لەش بێت ، لەبەر ئەوەی بەرگری ئاو دەبێتە هۆی ئەوەی کە ماسولکەکان بە بێ هیچ پەستانێک لەسەر ئاو بەباشی کاربکەن بۆ ئەوانەی کە چالاکی ڕۆژانەیان کەمەو کێشیان زۆرە مەلە کردن باشترین شێوازە بۆیان .
مەلە کردن ئەبێتە هۆی سوتانی ڕێژەی ٥٠٠ تا ٦٠٠کالۆڕی لە کاتژمێرێکدا ئەوەش پەیوەستە بەوەی کە ماوەی مەلە کردنەکە چەندە .