تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
توێژینەوەیەکی بەریتانی گەیشتە ئەو ئەنجامەی تەرخانکردنی نیو کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ باخداری بۆ هزری مڕۆڤ لەهەمان کاتیشدا بۆ جەستەو دەرونیش بە سودە .
توێژینەوەکە لەلایەن هەردوو زانکۆی وێست مینیستەر و سایکس لەسەر ٢٧٠ کەسی باخدارو ژمارەیەکی دیکە لە خاوەن پیشەگەلی جیاواز ئەنجامدراوە ، توێژەران بۆیان دەرکەوت باخداری هزری مرۆڤ بەهێز دەکات ، هەروەک هەفتانە تەنیا نیو کاتژمێر باخداری دەبێتە یارمەتیدەر لە ڕێکخستنی کێشی جەستەو لەرووی دەرونیشەوە لە دژی خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ و توڕەییە .
هەروەک دەرکەوت ئەوانەی بە ڕێک و پێکی باخداری دەکەن بەژن و باڵایەکی ڕێکتریان هەیەو کەمتر توشی قەڵەوی دەبن بەوەش کەمتر توشی نەخۆشییە هاوچەرخەکان دەبن کە هۆکارێکی سەرەکییان قەڵەوییە ،
ڕێکخراوە تەندروستیەکان زیاتر هانی خەڵکی دەدەن سود لە سەربانەکانیان وەربگرن وەک کێڵگەیەکی بچوک کاری تێدا بکەن وسەرقاڵبن پێوەی ، هەروەها داوا لە حکومەتەکانیش کراوە لە نێو شارەکاندا ڕوبەری تایبەت بۆ بێستان و باخ دابین کەن تاکو ببێتە سەرچاوەی وەرزشێکی چێژ بەخش بۆ خەڵکی ٠