تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
مانگۆ کە یەکێکە لە میوە گرنگ و بەتامەکان لەم چەند ساڵەی دواییدا لە کوردستانیش بە شێوەیەکی بەربڵاو لای زۆڕێک لە میوە فڕۆشەکان دەست دەکەوێت ، چەندان سودی گرنگی هەیە ئەم سودانەشی ئەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی کەلە کۆمەڵێک مادەی بە کەڵک پێک هاتووە وەک کاربۆهیدرات ئاو و ڕیشاڵە کان و کالۆری بە ڕێژەیەکی کەم و ئاسن و کالسیۆم و بیتا کارۆتین هەموو ئەمانە سەرباری ئەوەی مانگۆ هەموو ڤیتامینەکانی تێدایە ، چەن سودێکی گرنگی هەیە مانگۆ کە چەندین مادەی دژە ئۆکسان لە خۆ دەگرێت وەک فینۆلەکان کە چالاکی دژی شێڕپەنجەیان هەیە بۆ خۆپاراستن و چارەسەرکردنی قەبزی سود بەخشە لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدرات لە خۆ دەگرێت بەیەکێک لە خۆڕاکەکانی ناولیستی ڕێجیمی دابەزانی کێش هەژمار دەکڕێت .
مانگۆ دەوڵەمەندە بەکانزایی سلینێۆم کە سیفەتی دژە ئۆکسانی هەیەو دەبێتە هۆی پاڕاستنی دڵ لە نەخۆشی و یارمەتی گوڕچیلەکان دەدات و هەوکردنی سوکتر دەکات .