تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
پشت ئێشە تەمەنی بۆ نییە و یەک هۆکاری تایبەتیشی نییە ، بەڵام بە گشتی وەرزش دەتوانێت لە زۆڕبەی ئازارەکانی پشت ڕزگارت بکات ، توێژەرانیش هەمیشە ڕێگەچارەی سروشتی لەو بارەیەوە دەدۆزنەوە .
کام مەشقی وەرزشی یارمەتی توشبووان بە پشت ئێشە دەدات ، مەشقی بە هێز کردنی و کشاندن یان گورجکردن بە مەبەستی بەهێزکردنی ئەو ماسولکەو جومگە و بەستەرو دیسکانەی کە تەندروستی و جوڵەی پشت دەپارێزن .
لە لێکۆڵینەوەکاندا هاتووە کەسانی توشبوو بە پشت ئێشەیەکی درێژ خایەن کە هەفتانە تەنیا ٤ ڕۆژ مەشقی وەرزشی ئەنجام دەدەن ئەوا ئازەرەکەیان بەڕێژەی %٢٨ کەم دەبێتەوە و ئاساییبونەوەی جوڵەی پشتیان بە ڕێژەی %٣٦ زیاد دەکات ، بەبەڕاورد بە و توشبوانەی کە مەشقی وەرزشی ئەنجام نادەن ، سەرەتا بە تەنیا ١٠ خولەک مەشقی وەرزشی بکە ، پاشان بەرە بەرە ماوەو توندی مەشقەکە زیاد بکە ، بەڵام هەرگیز سنورەکانی توانات مەبەزێنە ، دوور بکەوەرەوە لە هەر مەشقێکی توند کە ئازاری پشتت زیاد بکات وەک مەشقی بەرزکردنەوەی قاچەکان لە کاتی پاڵکەوتندا ، یان بەرزکردنەوەی قوڕسایی لەسەرەوەی کەمەردا ، ئەو مەشقانەی کەڕێگە پێدراون و لەژێر چاودێری پزیشک و ڕاهێنەردان بریتین لە ، مەشقەکانی بەهێزکردنی ماسولکەو گورجکردنی ماسولکەکان وەک یۆگا و وەرزشی هەوایی و ڕۆیشتن بە پێ و مەلەو لێخوڕینی پایسکیل .