تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەکاتی ئەنجامدانی چالاکییە وەرزشیەکاندا دەبینین کە تێکڕای هەناسەدان زیاد دەکات و ناگەڕێتەوە سروشتی خۆی هەتا دوای کۆتایی هێنان بە چالاکییە وەرزشییەکە ٠
بێگومان لەکاتی وەرزش و ڕاهێنانەکاندا کۆئەندامی هەناسەدانیش وەک کۆئەندامەکانی تری جەستە سود لە ڕاهێنان و وەرزشەکە وەردەگرێت، چالاکردنی کۆئەندامی هەناسە لە ڕێگەی کردنی وەرزش لە هەوای پاکدا ، ڕاهێنانی وەرزش دەبێتە هۆی زیادبونی توانای سییەکان لە گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خانەکانی لەش .
گواستنەوە و گەیاندنی زۆرترین خواردن و ووزە بە ماسولکەکان لە ئەنجامی چالاکی و جوڵەی وەرزشیدا ، وەرزش کاری ئەرێنی دەکاتە سەر سییەکان ، چونکە لەکاتی ئەنجامدانی مەشقەکان زۆرترین کرداری هەناسەدان دووبارە دەکاتەوە ، ئەمەش وا دەکات سییەکان پاک بکاتەوە لەو گەردانەی کەلە هەوادا هەن ، کرداری هەناسەدان بەپێی جۆری وەرزشەکان دەگۆڕێت ، لە هەندێک وەرزشدا پێویستی بە زیاتر بەرگەگرتن هەیە وەک لە وەرزشێکی تر بۆ نمونە وەرزشکاری ڕاکردنی ماوە درێژەکان پێویستی بە بەرگە گرتن هەیە لە وەرزشکاری ڕاکردنی ماوە کورتەکان ٠