تەندروستی -
ئامادەکردنی :گوڵزار فەرەج
تیمێک لە زانایان و پزیشکانی ئەمەریکی لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجامدا سەبارەت بە زیانەکانی تەقاندنی ئێسکەکانی پەنجە .
زۆربەی خەڵکی پێیان وایە ئەم جۆرە ڕەفتارە زیانی هەیە ،جومگە ئەو شوێنەیە کە دوو ئێسک تیایدا بەیەکەوە بەستراون و داپۆشراون ، کاتێک پەنجەمان دەتەقێنین بۆشایی نێوان ئێسکەکان لەناو جومگەدا زیاتر دەبێت ، لەم کاتەدا شلەی ناو جومگەکان بەشی ئەو بۆشاییە نوێیە ناکات کە دروست بووە ، هەر بۆیە پەستان لەناو جومگەکەدا کەم دەبێتەوەو سەرئەنجام بڵقێکی پڕ لە گاز دروست دەبێت و دواتر دەتەقێت ٠ هەر یەک لە دکتۆر ڕۆبێرت بوتن و ڕۆبێرت سزا توێژینەوەکەیان لەسەر ٤٠ کەس ئەنجام دا کە ٣٠ کەسیان بەردەوام پەنجەی خۆیان دەتەقاند و ١٠ کەسیشیان بە هیچ شێوەیەک پەنجەی خۆیان نەدەتەقاند ، ئەو دوو پزیشکە لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە تەقاندنی پەنجەکان نەک زیانی نیە ، بەڵکو سودی هەیەو وەک گەرمبونێک وایە بۆ جومگەکان٠
رەنگە ڕێگەیەکی زۆر باشیش بێت بۆ ڕێگری کردن لە هەندێ نەخۆشی جومگەکان ، هەر لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەوانەی پەنجەی خۆیان دەتەقێنن چانسی توشبونیان بە بە هەڵئاوسان و ئازاری جومگەکان کەمتر بێت ، بەڵام خووگرتن بە زۆر تەقاندنی پەنجەکان ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ نەخۆشی دەروونی ٠