زانستی‌ فیسیۆلۆژیای‌ ڕاهێنان لەبواری‌ وەرزشیدا



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

وەرزش و ڕاهێنان کردن  بۆ یەکجار یان ئەنجامدانی‌ هەر چالاکییەک بۆ یەکجار ، چەندین کارلێک  دروست دەکات  لەسەر بەشە فیسیۆلۆجیەکەی‌ لەش دواتر کاردانەوە  ( الاستجابە ) یاخود وەڵاَمدانەوە  دروست دەبێت ، لەسەر لەش و  ئەو کەسەی‌  کە بۆ یەکەمجار وه‌رزش ده‌كات ،  وەک لێدانی‌  زیاتری‌ دڵ ، بەرزبونەوەی‌ فشاری‌ خوێن و  زیاد بوونی‌ ژمارەی‌ هەناسە دان ،  بەڵام ئەگەر هاتوو ئەم  چالاکیانە بەردەوام بوو  ، گۆڕانکاریە فسیۆلۆژیەکان  کە ڕوو دەدات لەئەندامەکانی‌ لەشدا  ، لەش خۆی‌ پێوە دەگرێت و  ئاسایی‌ دەبێت لەسەر لەش و ئەندامەکانی‌  بەم حاڵەتە  بە شێوەیەکی‌ زانستی‌ فیسیۆلۆژیای‌ پێی‌ دەوتڕێت  ڕاهاتن ( التکیف ) ٠

کەواتە  ئەبێت وەرزشکار لە زانستی‌  فسیۆلۆژیای‌  وەرزش  ئاگادار بێت ، کە زانستێکە  بەدواداچوون دەکات  بۆ هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی‌  کە ڕودەدات لە  دەزگاو ئەندامە جیاوازەکانی‌  لەشی‌ وەرزشەوان  لەژێر کاریگەری‌  کۆششێکی‌ جەستەیی‌  بەگوێرەی‌ بەرنامەیەکی‌  زانستی‌ داڕێژڕاو بە هۆیەوە لەش  بەکرداری‌  گونجاندن  لەگەڵ هەموو  ئەو گۆڕِاکاریانەدا  ڕادێت و ئاستی‌  توانای‌ جەستەیی‌  و کارو ماسولکەیان  بەرز دەبێتەوە ٠


PM:06:14:03/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 4336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌