وەرزشەوانان و کێشی‌ ناجێگر



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ :گوڵزارفەرەج

ئەو کەسانەی‌ ڕێجیم دەکەن بۆ کەمکردنەوەی‌ کێش بەدڵنیاییەوە توشی‌ ئەو حاڵەتە دەبن کە  کێشی‌ان ناجێگی‌ر بێت چونکە زۆربەی‌ کات یاریزان بەخواستی‌ خۆی‌ سیستەمی‌ خۆڕاکی‌ پەیرەو دەکات یان گوێی‌ لەتاقیکردنەوەیەک دەبێت کە کەسێک تاقی‌ کردبێتەوە  لەسەر خۆی‌ ئەویش تاقی‌ دەکاتەوە .

لەسەرەتادا کێشی‌ دادەبەزێت ، بەڵام ئایا ئەو دابەزینە ڕێژەی‌  بڕی‌ ئاوە یان چەورییە، یان لاواز بوون و دابەزینی‌ ماسولکەیە زۆرکات بێگوێدانە پەی‌ڕەوی‌ کردنی‌ یاسانی‌ خۆڕاک ئێمە چەند هەنگاوێک بۆ تەندروستی خۆمان دەنێنن کە ڕەنگە  بە زیان بگەڕێتەوە بۆ جەستەمان  بە دڵنیاییەوە هەر جوڵەو وەرزشێک کە  ئەنجامی‌ دەدەین بۆ سوتانی‌ کالۆڕیە ، جەستەش پێویستی‌  بەسەرچاوەی‌ وزەیە  بۆ سوتانی‌ کالۆڕی‌  کەلە کلاکۆجینی‌ جگەرو ماسولکەکان وەریدەگڕێت ، ئەوەی‌ نەسوتێ ڕێژەیەکی‌ زۆر شلە دەردات   بەبەردەوامی‌  لەو سیستەمەیە کێش کەم دەبێتەوە ، ئەو کات  ماسولکەکان بچوک  دەبێتەوە ، بەو شێوەیە  سوتانی‌ کالۆڕی‌  دەست پێدەکات  ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەبێت سیستەمێک خۆراک بەکار بهێنین ئەویش لەژێرچاودێری‌  ڕاهێنەری‌ پسپۆڕدا کە زیاتر  چەوری‌ جەستە و کالۆڕی‌ پێ بسوتێ  نەوەک ماسولکەو شلەمەنی‌ ئاوی‌  جەستەی‌ لێ بڕوات .


PM:02:38:17/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌