تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزارفەرەج
بەپێی ئەنحامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەرکەوتووە خواردنی هێلکە سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، توێژینەوەوکە لەلایەن چەند پسپۆرێکی پەیمانگای ( ئیپیت ستات ) لە ولایەتی میشینگی ئەمەریکا ئەنجام دراوە ودەری خستووە ، رۆژانە خواردنی یەک هێلکە لەیەکێک لە ژەمە خۆراکیەکاندا ، ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک بەرێژەیەکی بەرچاو كەمدەکاتەوە ،پسپۆرەکان باسیان لەوە کردوە کە هێلکەیەک بڕی شەش گرام پڕۆتینی تێدایە ، لەگەڵ دوو مادەی دژە ئۆکسیدی لۆتین و زینک و بڕێکی زۆر لە ڤتامینەکان ، ئەمانەش وادەکەن توشبوون بە ڕێژەیەکی بەرچاوکەمبێتەوە جگە لەوسودەی کەهێلکە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن و بەمەش مڕۆڤ لەنەخۆشیەکانی دلَ پاڕێزراودەبێت ، هەروەها هێلکە دژی هەوکردنی ئەندامەکانی لەشەو دڵە راوکێ و نائارامیش کەمدەکاتەوە ٠