پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی به‌ڕێوه چوونی یارییه دواخراوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق و به بردنه‌وه‌یان له تیپی باله‌ی یانه‌ی سه‌ناعه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداری خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی یه‌كه‌می یه‌كه‌م قۆناغ یان مسۆگه‌ر كرد .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له كۆی حه‌وت یاری به شه‌ش سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكست 17 خاڵ به‌ده‌ست هێنا و دوایی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌حری به‌سره به 16 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێت ، هه‌رچی یانه‌كانی شوڕته و غاز جنوبه پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیان گرتووه و ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به بردنه‌وه و شكست و خاڵ به‌م شێوه‌یه‌یه .