پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یارییه دواخراوه‌كه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی به‌غداد بونه‌وه .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5 / 3 / 2021 ئه‌نجام دراو له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكی گێمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی پێشمه‌رگه به گڕو تینێكی زۆره‌وه هاتنه نێو كه‌شی یاریگه و توانیان ئه‌و گێمه به ئه‌نجامی 25 - 14 خاڵ ببه‌نه‌وه .
گێمی دووه‌م بۆ پێشمه‌رگه‌كان قورس بوو دوایی ململانێی یاریزانانی سه‌ناعه بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و دواجار پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی دووباره توانیان به ئه‌نجامی 29 - 27 خاڵ براوه‌بن .
گێمی سێهه‌م كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه عه‌لی ته‌های كابتنی تیپه‌كه سه‌رۆكایه‌تیان ده‌كات به ئاستێكی به‌رز بینران و به جیاوازی 13 خاڵ و به ئه‌نجامی 25-12 خاڵ بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی كۆی خاڵه‌كانی بكاته 17 خاڵ و پێش یانه‌ی به‌حری كه‌وت كه له ئێستادا خاوه‌ن 16 خاڵه .
هه‌رله یارییه‌كانی خوله‌كه شوڕته به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم له حه‌بانیه‌ی برده‌وه و غازی به‌سره‌ش دوایی پیشان دانی ئاستێكی ناوازه جه‌یشی توشی شكست كرد به 3 گێمی بێ وه‌لاَم .
دواجار و یانه‌ی هه‌ولێری میوانداری قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سره بونه‌وه و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌شیان به 3-2 گێم و له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌حری كۆتایی هات .