پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری له تیپی تۆپی پێی سێبه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی تاجی كردوو توانی به حه‌وت گۆڵی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 21 / 2 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خولی نایابی كوردستان و پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق میوانداری له یانه‌ی تاجی كردوو تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی توانیان به حه‌وت گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( سه‌رهه‌د حسێن به سێ گۆڵ و عه‌لی عه‌دنان ، له‌شكر شه‌ریف ، سیداد ئه‌حمه‌د و ڕه‌وا عه‌بدول )ه‌وه تۆمار كران .