تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
کەم خوێنی حاڵەتیَکە کەلەش توانای دروستکردنی خانەی خرۆکەی سوری نیە تا ئۆکسجینی پێویست هەڵبگرێت و بۆ شانەکانی لەش بیگوێزێتەوە ٠
نیشانە سەرەتاییەکانی کەمخوێنی بە ماندوو بوون و بهێزی دەست پێ دەکات بە شێوەیەکی گشتی رێژەی کەسێکی ئاسایی واتە ریژەی سی بی سی خانەی خوێنی سور ٨٠-١٠٤ بۆ پیاو بۆ ئافرەت ٧٠-٩٤ ئەگەر هاتوو لەم رێژەیە کەمتر بوو ئەوە بە نەخۆشی دادەنرێت ٠
زۆر نەخۆشی کەمخوێنی هەیە و هەر یەکەیان هۆکاری دروستبونی تایبەت بە خۆی هەیە وەکەمخوێنی زۆر جار بە نەخۆشیەکی درێژ خایەن دادەنرێت بەشیوەیەکی گشتی دەتواترنرێت کەخوێنی چارەسەر بکریت ئەویش بە پێدانی خواردنی دروست و پڕ لە ڤیتامین و بەکارهێنانی دەرمان دژی کەمخوێنی یان وەرگرتنی خوێن لە کەسێکی دیکەوە نیشانەکانی کەمخوێنی بە پێی جۆری کەمخوێنیەکە دەگۆردرێت دیاترینیان بریتین لە هەستکردن بە ماندویەتی و لاوازی زەردبونەوەی دەم و چاو ناڕیێکی لێدانی دڵ هەناسە تەنگیئازاری سنگ و سەر ئێشە لەگەڵ سەر سوڕان لەسەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشیەکە نیشانەکانی زۆر بە کەمی دەردەکەون و کەم هەستی پێدەکرێت هەتا نەخۆشیەکە زیاتر بێت نیشانەکانی تونتر دەبن ٠