پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی كازمییه كه‌مپێكی مه‌شقی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق له شاری سلێمانی و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به میوانداری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپه‌یان سه‌عد عه‌بادی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كازمییه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د مورادی جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كه‌ن له ته‌واوی هاوكاری یانه‌كه‌یان بۆ به سه‌ركه‌وتنی كه‌مپه مه‌شقییه‌كه‌یان كه له سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام یان داوه و ڕۆژانه دوو یه‌كه‌ی مه‌شقیان هه‌بووه ، هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كی دۆستانه‌شیان له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام داوه و ئه‌و كه‌مپه‌ش سودێكی به‌رچاوی به یاریزانانی تیپه‌كه‌یان گه‌یاندووه .
له دوا وته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كازمییه دووباره سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كرد له دابین كردنی هۆكاری هاتووچۆ و هۆتێل و خواردن و دابین كردنی یاریگه‌كانیان بۆ ئه‌نجام دانی كه‌مپ و یه‌كه مه‌شقییه‌كانی تیپه‌كه‌یان .