تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ھەمومان حەز دەكەین لەشێكی ڕێك و تەندروستمان ھەبێت ،ئەمەش سەرەتا ھەر حەزەو لە مێشكماندایە ، بەشێكمان بوێرانە حەزەكانمان دەبەینە بواری جێبەجێكردنەوە وبەئەنجامەكەی دەگەین ،بەشێكیشمان حەزەكانمان فەرامۆش دەكەین بوێر نین تا بیكەین بە كردار و لەسەری بەردەوام بین ، بەڵام تەندروستی لەشمان گرنگترین شتێكە كە ئەبێت ھەوڵی زۆری بۆ بدەین ، خواردن و وەرزش ھاوكێشەی لەشێكی تەندروستن ، خواردنی ھەندێ میوەی وەك فراولە یاخود شلیك پێویستە ڕۆژانە دوو یان سێ دەنكی لێ بخورێت چونكە ڤیتامینەكانی «C,B » لە خۆدەگرێت ھەروەھا خوێیەكانی وەك سۆدیۆم و كالیسیۆم و ئاسنی تێدایە ، سێوی سەوز ، یەكێكە لەو میوانەی كە ھەرگیز نابێت فەرامۆش بكرێت لەكاتی دابەزاندنی كێشدا چونكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی زۆرو ھەستی تێر بوون زیاد دەكات .
پڕۆكولی گرنگە لەكاتی كێش دابەزاندندا فەرامۆش نەكڕێت چونكە دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و ڤیتامین C ڕیشاڵی زۆری تێدایە ھەر ١٠٠ غم پرۆكولی٣٣ كالۆری تێدایە چای سەوز ئەویش گرنگیەی زۆری ھەیە لە دابەزاندنی كێش یارمەتی كۆئەندامی ھەرس دەدات .