پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادرییه پاڵه‌وانێتی پالاَوتنی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆ ئاسته‌كانی كوڕان و كچان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان ئه‌نجام دا .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا پێنج كیژه یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌شداریان كردوو توانیان ببنه پاڵه‌وانی یارییه‌كانیان .
كیژه یاریزانان ( چاوان به‌هادین ، نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ، به‌هار ئه‌حمه‌د ، دییه نزار و تینا فارس ) له یارییه‌كانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م یان مسۆگه‌ر كردوو ئه‌نجامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه بوون :
له یاری سێ باز بۆ ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان چاوان به‌هادین به 11,26 م پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ست هێناو هه‌روه‌ك نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی هاو یانه‌ی له هه‌مان یاری پله‌ی دووه‌می به 10,91 مسۆگه‌ر كرد .
هه‌رچی كیژه یاریزان به‌هار ئه‌حمه‌د بوو له یاری سێ باز و بۆ ئاستی لاوان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و توانی 10,73 سم باز بدات .
له لایه‌كی دیكه‌وه و له یاری یه‌ك بازی كچان بۆ ئاستی لاوان دییه نزار به 4,45 م پله‌ی یه‌كه‌می له‌ده‌ست نه‌دا و تینایی تازه‌پێگه‌یشتووی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك یاریزانی سه‌ربه‌ست ( ڕێ ڕۆشتن ) به‌شداری كردوو توانی یه‌كه‌می ئاسته‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت .
نزار ئه‌كره‌م سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی به‌شداری كیژه پاڵه‌وانانی تیپه‌كه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و ووتی ، تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی عێراق به تیپێكی دیار و یاریزانی پڕ ئاست ناسراوه و به‌شداریمان له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ش كه پالاَوتنی یه‌كه‌م بوو بۆ یاریزانان پێنج كیژه یاریزانمان به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن .
نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه بڕیاره یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به دیاری كردنی یاریزانان ئه‌نجام بدات و گه‌ر كه‌مپی مه‌شقی ئه‌نجام بدات ئه‌و یاریزانانه بانگێشتی كه‌مپه‌كه ده‌كرێن بۆ دیاری كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
هه‌روه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی پێدا ئه‌گه‌رێكی دیكه هه‌یه كه یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له به‌رواری 26 / 3 یاخود 6 / 4 / 2021 پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدات و له‌و پاڵه‌وانێتیه پاڵه‌وانان ده‌بنه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و پێویست ناكات كه‌مپی تایبه‌ت بۆ دیاری كردنی یاریزانان ئه‌نجام بدرێت .