تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لەتوێژینەوەیەكی ئوردونی - ئەڵمانیدا دەركەوتوە نێرگەكە زیانێكی كوشندەی بۆ مڕۆڤ ھەیە و وەك بۆمبی ئەتۆمی یۆڕانیۆمی تێدایە ، لەو توێژینەوەیەدا كەلە زانكۆی ئەڵمانی لە ئوردون ئەنجامدراوە دەركەوتوە ئەو ئاوەی بۆ نێرگەلە بەكاردەھێنڕێت ھیچ زیانێكی كەمناكاتەوە ، بەڵكو تەنھا دوكەڵەكە سارد دەكاتەوە ،ئەو ئاوە تەنھا ٪٣ی مادە زیانبەخشەكان دەپاڵێوێت ، ئەوەی جێی سەرسورمانە نێرگەلە مادەی یۆرانێۆمی تێدایە كە ھەندێك جار لە تاقیكردنەوەی بۆمبی ئەتۆمیدا دەیبستین كە بەكاردھێنڕێت ، دوای یەك كاتژمێر لە كێشان جەستە بڕی «٢٦ » ئەوەندەی بڕی ویستراوی ڕۆژانەی وەردەگڕێت و یۆرانێۆم مادەیەكی قورسە و لادان لەبڕی پێویستی بۆ مڕۆڤ ، دەبێتە ھۆی نەخۆشی نەخوازراو ، نەخۆشیەكان بریتین لە وەرەمی ژێر پەنجە لە مێشك و سنگدا ئەوەش ژیانی نێرگەلە كێش دەخاتە مەترسیەوە ، ھاوكات نێرگەلە دەبێتە ھۆی نوخۆشی زۆر مەترسیدار و توێژەران ھۆشداری دەدەن كە مڕۆڤ لەو شوێنانەش دور بێت كە نێرگەلەی تێدا دەكێشرێت چونكە دوكەڵەكەی بڵاو دەبێتەوەو زیانێكی زۆر بە سیەكان دەگەیەنێت چونكە ڕێژەیەكی زیاتری یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن دەخاتە لەشەوە .