لەكاتی بڕیارداندا بە قوڵی ھەناسە بدە



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

مڕۆڤ لە ژیانی  ڕۆژانەیدا  ھەست  بە چەندین  جۆر  فشار  دەكات  كەلەسەریەتی  و ئەوەش  وادەكات  كە  دوو دڵ بێت و ھەست  بەئارامی  نەكات  زۆرجاریش  وا  روو دەدات  كەھەر  لەو كاتی  نائارامییەدا  چەند  بریارێك  بێتە  پێش  كە ڕاستەوخۆ  پەیوەندی  بەژیانی  ڕۆژانەیەوە  ھەبێت  و ھەرواش  پێویست  دەكات وەڵامی  ئەو  پرسیارانە بداتەوە  لەھەمان  كات و  شوێندا ھەر بۆ ئەم  جۆرە  كێشانە توێژینەوەك  لە  زانكۆی   ئەمەریكی  كرا  لەسەر  كاریگەری تەندروستی  و گرنگی ھەناسەدانی  قوڵ كەچەند  پەیوەندی  راستەوخۆی  ھەیە  بەو  بابەتەوە و دەریانخست  كەلەكاتی  ھەناسە  ھەڵمژینی  قوڵدا توانای    بڕیاردان  بەھێزترو  خێراترە توێژینەوەكە  لە  زانكۆی  فرایبێرگی ئەمەریكی  ئەنجامدرا ، تاقیكردنەوەكەیان  لەسەر  چەند  خۆبەخشێك  ئەنجامداو   بۆیان دەركەوت  بەگشتی لەساتەكانی  ھەڵمژینی  ھەناسەی  قوڵ  بە لوت  توانای  بڕیاردانیان  لە كاتی  ئاسایی  یان  ھەناسەدان  بەدەم   باشترە  توێژەران  داوایان  لە  ٦٠ خۆبەخشكرد   بەخێرای  بڕیار  لەسەر ھەستی  ئەو كەسانە  بدەن  كەوێنەكان  بەخێرای  پیشاندەدران لەگەڵ  ئەمانەدا داوایان  لێدەكرا  بەشێوە  و  قوڵی   جۆراو  جۆر  ھەناسە بدەن دەركەوت  ئەو بەشداربوانەی    بە قوڵی و  بە  لوت  ھەناسە ھەڵدەمژن  خێراتر  ھەستی  ئەو كەسانە  دەناسنەوە  كە وێنەكانیان  پیشان دەدەرێت   .


PM:07:43:26/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌