پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی و لقی یه‌كێتییه‌كانی له شاری به‌غداد و هه‌ولێر قۆناغی دووه‌م و كۆتا قۆناغی پالاَوتنی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقی به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ست پێكرد .
له شاری به‌غداد و له نێو هۆڵی شه‌عب یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته ، جه‌بانیه ، قاسم ، سه‌ناعه ، دووكان و مه‌سافی شیمال ) ده‌ستی پێكردوو له شاری هه‌ولێر و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دینش یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( غاز جنوب ، حه‌دیسه ، به‌حری ، به‌له‌د ، جه‌یش ، هه‌ولێر و ده‌غاره ) به‌ڕِێوه ده‌چن .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه به‌م شێوه‌یه‌یه :
جه‌یش × هه‌ولێر 3-0 - كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
شوڕته × حه‌بانیه 3-0 - كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
غاز جنوب × حه‌دیسه 3-0 - كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
قاسم × سه‌ناعه 3-2 - كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
دووكان × مه‌سافی شیمال 3-0 - كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
به‌حری × به‌له‌د 3-0 - كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م