زیانی‌ خۆراكی‌ پڕ خوێ‌ بۆ كه‌سانی‌ توشبووی‌ به‌رزه‌ فشاری‌ خوێن



ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

توێژینەوەیەكی  نوێ  دەریخستووە خواردنی  نانی ئێوارە لە  ماوەی  دوو كاژێری پێش نوستن  لە خواردنی   خۆراكی سوێر زیانمەندترە ، لە توێژینەوەیەكدا  خەمڵاندن  بۆ    ٧٠٠ كەسی  بەرزە  فشاری  خوێن  كراوە لەروی  پێكھاتەو كاتی  خواردنیانەوە ، توێژینەوەكە  لەلایەن  زانكۆیەكی   توركییەوە  ئەنجامدراوە وتێیدا  لێكۆڵینەوە  كراوە لەسەر  جۆری  خواردن وبڕی  خوێ لەخۆراكدا ، نانی بەیانی  خوراوە  یان  ژەمی  ئێوارە  خوراوە  ؟.

توێژەرەوەكان  بۆیان  دەركەوت كەخراپترین  نەریتی  خۆراك   بۆ  توشبوانی بەرزی  فشاری  خوێن  ئەوەیە  كەسەكە  درەنگ    ژەمێك بخوات ،پسپۆرانی پزیشكانی  دڵ لە كۆنفرانسێكی   زانست  جیھانی   لە  ئیتاڵیاوە گوتیان  ئەو  توێژینەوە نوێیە دەریدەخات ڕەنگە  كاتی  خواردنی ژەمەكان  ھێندەی    پێكھاتەی    ئەو  ژەمانە  گرنگ نەبێت  توێژەرەكان  بۆیان  دەركەوت   نەریتی ھەرە تەندروستانە   ئەوەیە  دوو  ژەمی  باش    لە بەیان و  نیوەرۆ  بخۆرێن و ژەمی  ئێوارەش  سوكە  ژەمێك  بێت  و بەر لە  حەوتی ئێوارە  بخورێت ، لێكدانەوەی   توێژەرەوەكان  بۆ ئەو  حاڵەتە ئەوەیە  خواردنی  ژەمی  ئێوارە  لەكاتێكی  درەنگدا وا لە جەستە  دەكات  لە حاڵەتی  ھۆشداریدا  بمێنێتەوە بڕێكی  زۆر  لە   ھۆرمۆنەكانی    فشار  دەربدات ، ئەوەش  فشاری  خوێن  بەرز  دەكاتەوە جگە لەوەش  درەنگ كەوتنی‌ ژەمی  ئێوارە   دەبێتە  ھۆی     تێكدانی   كاتژمێری بایەلۆجی جەستە   .



PM:04:01:21/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌