تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرج
دەستەواژەیەك ھەیە كە خەڵك زۆر گوێیان لێیبووە ئەویش بریتییە له ھێزی پڕۆتین بەڵام ئەگەری ئەوە ھەیە خەڵكێكی كەم گوێیان لەدەستەواژەی ھێزی كولەكە بوبێ .
ڕاھێنەرە سەركەوتوەكانی یاری لەش ڕێكی ھەموو كات ئامۆژگاری وەرزشەوانان دەكەن كەخواردنی كولەكە لە بیر نەكەن ، بەھەر جۆریك لە خواردنی بێت گەر بەكاڵی بێت واتە ورد بكڕێت و بكڕێتە زەڵاتەوە ، یان بەشێوەیەكی كەم بكوڵێنڕێت ھەتا مادە گرنگەكانی لەناو نەچێت بەكوڵاندنی زۆر لەبەر كەمی كالۆری و یارمەتی دانی سوتانی چەوری كەدەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ڤیتامین A و پۆتاسیۆم مەگنسیۆم و ئەلفا و كارۆتین و بێتا كارۆتین و چەند مادەیەكی تر كە وەرزشەوانان بە ڕادەیەكی ئێجگار زۆر پێویستیان پێیان دەبێ .
كولەكە بە یەكێك لەو سەوزەمەنیانە دادەنڕێت كەخەڵكێكی زۆر دركیان بە گرنگیەكەی نەكردوە ، وەك سەرچاوەیەكی خۆراكی بەكاڕیان نەھێناوە ،كولەكە لە خانەی پەتاتەی شیرین و پەتاتەی ھیندی پۆڵێن دەكڕێت .
كولەكە بە ڕێژەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و دژەئۆكسیدەكان ، پسپۆرەكانی بواڕی تەندروستی و پزیشكی ئاماژە بەوە دەكەن كەوا یەكێك لە تایبەتمەندیە نایابەكانی كولەكە ئەوەیە كە ڕێژەیەكی كەم كالۆری تێدایەو بەم دواییانە بە شێوەیەكی زۆر بەر بڵاو لە جیھاندا گەشەی سەندوە .