كارو فرمانی كاربۆھیدرات لە لەشدا



ته‌ندروستی‌ -

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كاربۆهیدرات بە سەرچاوەیەكی  یەكجار خیرایی ووزە دادەنڕێت بە بەراورد  بە  لەگەڵ  چەوریی و پرۆتین  ، كاربۆھیدرات  تاكە ماددەیە  لەجەستەی  مرۆڤ كە پێویستی بە ئۆكسجین  نییە بۆ بەرھەم ھێنانی ووزە ، یارمەتی  بەكارھێنانی  چەوری  دەدات وەك سەرچاوەی  ووزە كاتێك جەستە كاربۆھیدرات  تێبشكێنێت  بە ھۆی  ترشی  « ئۆكسالۆئەسید » لەبەر ئەوە  كاربۆھیدڕات  پێویستە  بۆ جەستەی   مڕۆڤ تاكو  چەوری  جەستە  بەكاربھێنێت  وەكسەرچاوەیەكی  ووزە ، ھەروەھا  بۆ رزگار بوون لە قەڵەوی  و  بەدەست ھێنانی لەش و لارێكی  ڕێك  و  تەندروست  .

سەرچاوەیەكی باشیشە  بۆ  كۆئەندامی  دەمار بۆ ئەوەی  مێشك و بەشەكانی  تری  كۆئەندامی  دەمار بەباشی  كارەكانی  خۆیان ڕاپەڕێنن لە ڕێكخستنی جەستە ، پێویستە  گلوگۆز  لە جەستەدا  ھەبێت چونكە  سەرچاوەیەكی  گرنگی  ووزەیە بۆ  ئەم  كۆئەندامە لەبەر ئەوەی  كەمی  گلوگۆز دەبێتە ھۆی سستی  لە بیركەدنەوەو  تەركیزدا ھەر بۆیە  كەمی  گلوگۆز  مرۆڤ توشی  ھەڵە دەكات   لەو حاڵەتانەی  كە پێویستی بە   بیركردنەوەی   خێراو نواندنی  رەفتاری  چاكە  .



PM:07:39:14/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌