تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆرن ئەو خۆراكانەی لە بنیاتنانی لەشدا ھاوسەنگیەكی زۆر دەبەخشن و ھەندێ جار ڕێگریشن لە قەڵەو بوون و چەندین سودی تەندروستی دیكەشیان ھەیە كەناكرێ لێی بێئاگابین .
یەكێك لەو خۆراكە گرنگانە ئەویش بادامە كە ڕێژەیەكی زۆڕ باش پڕۆتینی تێدایە و بە جێگرەوەی گۆشت دادەنرێت ، بادەم ڕیشاڵ وپڕۆتین لەخۆی دەگڕێت ئەمەش كاتێكی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی گەدە ھەرسی بكات ئەمەش وادەكات ھەستی تێر بوون زیاتر بێت و بۆ ماوەیەكی درێژتر ھەست بە برسێتی نەكەین و خاوەن جەستەیەكی ڕێك و تەندروست بین ، ھەر لەبەر ئەم ھۆكارانەشە كە وەرزشەوانان گرنگی پێدەدەن .
بادەم سەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامینەو دەوڵەمەندە بە كانزاكانی وەك كالسیۆم و فسفۆر كە كاریگەری ڕاستەوخۆیان ھەیە لەسەر بەھیزی ئێسك و وزەیەكی زۆر بەلەش دەبەخشن ، لێكۆڵینەوەكان سەلماندویانە خواردنی چەند دەنكێك ڕۆژانە ھۆكارێكە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش و چونكە بڕێكی زۆر كەم یەكەی گرمۆكە بەلەش دەبەخشێت ھەروەھا مادەی چەوڕییەكەی ناوی نەتواوەیە و بێ زیانە كەكاردەكاتە سەر كەم بونەوەی ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە ناوهوه نابێتە ھۆی زیاد بونی كێشی لەش .