پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق له شاری به‌غداد پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان له نێو هۆڵی سه‌ناعه ئه‌نجام ده‌دات .
تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاسته‌كانی پێشکەوتوان و تازە پێگەشتوان به‌شداره و له‌سه‌ر ئاستی كوڕانیش به ئاسته‌كانی خونچەکان و بێچووەشێران ده‌چنه نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌وه ، ئه‌مه‌و له شاری به‌غداوه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ماوه‌ی دوو ڕۆژه له شاری به‌غداد مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین و بۆ گه‌یشتن به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش ده‌جه‌نگین و كچانمان ئاماده‌ی ته‌واوی ئه‌و پالاَوتنه‌ن .
هه‌ردی ئه‌حمه‌دی ڕاهێنه‌ری خونچه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كه له ئێستادا له شاری به‌غدایه‌و به سێ یاریزان به‌شداری ئه‌و پالاَوتنه‌یه ، بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان له‌و ئاسته‌دایه كه یاریزانانی بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و هیوامان وایه كه ببینه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و به ئه‌نجامه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه.