تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ھەموو كەسێك پێویستە جوڵە و چالاكی جەستەیی پێویستی ھەبێت ،جەستەیەكی گونجاو سیستمێكی خواردنی تەندروست و تێروانینێكی ئەرێنی بۆ جەستەیەكی تەندروست و بەردەوام ھەستكردن بە خۆشی دەبەخشێت و دەبێتە ھۆی چێژ بەخشین لە ژیان و ڕێگری لە نەخۆشی دەكات بەڵام زۆربەی مرۆڤەكان توشی چەندین نەخۆشی دەبن كە دەبێتە ڕێگریەكی تەواو لەژیانداو ھەموو چالاكییەكانی ڕۆژانەو باری كۆمەڵایەتی و ھەموو ئامانج و بەرنامەكانی دەوەستێت دەبێتە ھۆی كەم جوڵەیی و ھۆكاری بێ تاقەتی و بێزاربوون لە خودی كەسەكه خۆشیی .
ئەگەر كەسەكە كەسێكی ئاسایی بێت بەڵام ئەگەر یاریزان بێت ئەوا تارادەیەك ئەتوانێ بەسەر نەخۆشیەكەدا زاڵ بێت و بەیاری كردن و مەشق و ڕاھێنانەكان یەكێك لەو نەخۆشیانەش شیزۆفینیا ئەم نەخۆشییە كەسی توشبوو لە كۆمەڵگا دادەبڕێت وادەكات بیر كردنەوە تێك بدات .
شیزۆفینیا تا ئێستا ھۆكارەكەی دیار نییە و چارەسەرێكی بنبڕكەری بۆ نەدۆزراوەتەوە بەڵام تەنیا نیشانەكانی نەخۆشیەكە بنبڕ دەكڕێن ، ئەم نەخۆشییە كار لە مێشكی مرۆڤ دەكات وادەكات كە لە ژیانی راستەقینەی داببڕێت بەجۆڕیك توشی بیركردنەوەی ھەڵە دەبێت ھەست دەكات كە ھەموان لەدژی ئەو كاردەكەن توشبوانی ئەم نەخۆشییە بەزەحمەت و ترسەوە لەگەڵ بارودۆخەكانی ژیان خۆیان دەگونجێنن وناتوانن بەئاسانی كارەكانی ڕۆژانەیان ڕێبكەن لەكاتی جێبەجێكردنی كارەكانیشدا كۆمەڵێك نیشانەی جەستەیی و دەرونیان لێدەردەكەوێت وەك ترس و دڵە كوتە و ئارەقكردنەوە و دوركەتنەوە لە بارودۆخەكان و نەبونی خەو ئارەزوەكان و ھەروەھا نەمانی یادەوەری و حەزی رۆژانە لەباوترین نیشانەكانی نەخۆشیەكەن بەڵام بەپێچەوانەوە یاریزانان كەمتر توشی ئەم حاڵەتانە دەبن بەھۆی ئەوەی جەستەی بە ڕاھێنان و وەڕزش راھاتوەو ئەندامەكانی تەندروستن و لەھەموو رویەكەوە ئامادەن بۆ ھەر ھۆكارێكی دەرەكی و خاوەنی ماسولكە و خوێنیكی پڕ لە ئۆكسجینی پاكن و ڕاھاتوون لەسەر ھەناسەی قوڵ كەئەمش ھۆكاڕێكی گرنگە بۆ روبەرو بونەوەی زۆربەی ئەو نەخۆشیانەن كەبەرۆكی
مرۆڤ دهگرن چونكە وەرزشكردن دەبێتە ھۆی بەرگریكردن لەلەش .