تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە لەدرەنگی شەودا خواردن دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوونی جەستەی مڕۆڤ و زیانی دەبێت بۆ مێشك وەك لە ماڵپەری mbc دا ھاتووە بەپێی توێژینەوەیەك كە بەشێوەی جێبەجێكار لەسەر چەندین كەس ئەنجام دراوە دەركەوتووە خواردنی خۆراك لەدرەنگانی شەودا دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون .
دكتۆر كریستۆڤەر كۆلۆیل كە مامۆستای زانستە دەرونیەكانە لە زانكۆی كالیفۆڕنیا و یەكێك بووە لە ئەندامانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێت خواردن لە شەواندا بەتایبەت ژەمی دوای نیوە شەو زیانێكی زۆری بۆ جەستەی مڕۆڤ ھەیە.
ئەو كارمەندانەی دوای دوازدەی شەو پێویستە كار بكەن و نەخەون و نانیش دەخۆن یاخود ئەوكاسەنەی كە فول تایمن و بە بەردەوامی شت دەخۆن دەبێت ئاگاداری تەندروستی خۆیانبن چونكە خراپترین خووە كە مڕۆڤ بەردهوام بێت لەسەری ھۆیەكیشە بۆ زیاد بوونی كێش و زیاد بوونی چەوری ورگ و دروست بوونی چەوری سەر جگەر كە ئەمەش لەخۆیدا كێشەیتە ندروستی لێ دەكەوێتەوە دواتر نیشانەكانی دەردەكەوێت پێویستە ژەمی خۆراكیمان رێكخەین و بەپێی كات و شوێن خواردنەكانمان بگونجێنن ،ئەوكات رێگری لە ژەھراوی بوون و زیادەی كێش و چەوری سەر جگەریش دەكەین .