چەند تێروانینێكی نادروست لەسەر لەشجوانی



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

وەرزشكردن   لە ھەموو  كات و  ساتێكدا  گرنگی  خۆی  ھەیە  چ بۆ  كەسانی  ئاسایی  یان  بۆ یاریزان بەڵام  ئەوانەی  یاری  لەشجوانی  ئەكەن  زیاتر  لە دووھێنده‌ و  سێ ھێنده‌ كۆششیان  دەوێت لەكەسانی  ئاسایی ھەر ئەمەش  وادەكات  كە خاوەن  لەش و لاڕێكی  پتەو  و  ماسولكەی بەھێز بن بەمەرجێ  بە بەردەوامی  لەڕاھێنانەكان  بەردەوامبن بەڵام  ھەموو بەرەو پێش چونێك یان  سەركەوتنێك خاوەنەكەی  توشی  چەندین ڕەخنە  دەكاتەوە  .

یاریزانی‌  لەشجوانی  وەك  ئەوانی  دیكە  توشی  ئەوە  دەبن  كە  ھەندێك  رەخنەیان  لێ بگیڕێت  زۆربەی  جار  دەوتڕێت كە یاری لەشجوانی نەرمی  ماسولكەكان واتە  مرونە لەدەست  دەدات بە پێچەوانەوە گەر سەیری  یاریزانانی لەشجوانی  بكەین لەسەر  شانۆ چەندین  جوڵەی  جوان  دەكەن كە ئەوانە  بە  ھەموو  كەسێك  ناكرێن كە ماسولكەكانیان گەورەیەو    كێشیان  زیادە وا  گومان  لە یاریزانانی  لەشجوانی  دەكڕێت  كە دڵی  گەورە بێت .

زۆر  لە دكتۆرەكانیش لەكاتی  سەیركردنی  دڵی یاریزانێك گومانی  خراپ  دەبەن  كەدەبینن قەبارەی دڵی  گەورەیە  بەڵام  ئەمە  بۆ دكتۆرێكی   وەرزشی  ئاساییە چونكە  دڵیش  وەكو  ماسولكەكەكانی  تر  گەورە دەبێت بۆ ئەوەی  باشتر  كارەكانی  بكات و توانای زیاتر پالنانی  خوێنی  ھەبێت ، گوایە  یاریزانی  لەشجوانی  باڵا كورت  دەكات یان  ناھێڵێت  باڵای‌ به‌رزبێت ئەمەش  زۆر  بێ  بنەمایە ئەگەر  ھاتوو لە خوار  تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە دەستی  پێ بكەیت بە مەرجێك  لەیاری  قورس   خۆیان  بەدور  بگرن   .



PM:08:16:24/12/2020




ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌