پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش چوون و بره‌و دان به یاری كاراتێ و ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ، تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری دۆستانه‌ی خۆی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ ئه‌نجام دا .
ئه‌و یارییه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 20 / 11 / 2020 و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌م چه‌ماڵ به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه له مندالاَن تا پێشكه‌وتوانی كوڕان و كچان توانیان نمایشێكی هونه‌ری سه‌رنج ڕاكێش پێشكه‌ش بكه‌ن و زۆرترین سه‌ركه‌وتنیان له یاریه‌كان به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌م یارییه دۆستانه‌یه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له پلانی تیپه‌كه‌مانه چه‌ندین یاری دۆستانه ئه‌نجام بده‌ین و پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه یاریزانانمان له مه‌شق دابڕان هه‌ستمان كرد كه ئاستی تیپه‌كه‌مان پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه له مه‌شق و ئاماده‌كاری هه‌ر بۆیه به هاوكاری هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر شاخه‌وان ئه‌حمه‌د و به‌ختیار ئه‌حمه‌د پلانێكی پته‌ومان دانا و خۆش به‌ختانه سه‌ركه‌وتووبووین له پلانه‌كه‌مان كه له یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری و پاش به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتی كاراتێی یانه‌ی خورماڵ ته‌واوی هه‌ڵه‌كانی خۆمان دیاری كردوو به ئه‌نجام دانی یارییه دۆستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵی خۆشه‌ویست كه تیپێكی پته‌وی كاراتێیان هه‌یه توانیمان ئه‌و هه‌لاَنه ڕاست بكه‌ینه‌وه و یاریزانانمان چونه‌وه ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا .
مورادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه 54 یاریزانیان له ته‌مه‌نی مندالاَن تا پێشكه‌وتوان بۆ هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان و له یارییه‌كانی كاتا و كۆمیته به‌شداریان له‌م یارییه دۆستانه‌یه كردووه ئه‌وه‌ش بووه جێگه‌ی سه‌رنجی كه‌س و كار‌و ماڵباتی یاریزانمان كه به ئوتومبێلی خۆیان له شاری سلێمانی یه‌وه هاتبوون بۆ بینینی یاریه‌كان .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه ئاستی یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی وه‌رزشی عێراق ده‌نگ و سه‌دای خۆی هه‌یه‌و به‌و ئاسته‌شمان به فه‌رمی و له‌لایه‌ن یانه‌ی بابله‌وه داوامان لێكراوه بۆ یارییه‌كی دۆستانه كه ئه‌و یانه‌یه بێنه شاری سلێمانی و كه‌مپێكی هاوبه‌ش و یاریه‌كی دۆستانه‌شمان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن .
دواجار ئه‌رسه‌لان ووتی به پێی پرۆگرام و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی كاراتێی عێراق بێت ده‌بێت تا كۆتایی مانگی 12 ی 2020 پاڵه‌وانێتی عێراق به‌ڕێوه بچێت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه ته‌واوی ئاماده‌كاری كردووه .