تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
حەزی وەرزش ئێستا بوەتە ھێزێكی نەرم و خەڕیكە تەوژمی ئەم وەرزشانە ھەموو كونج و كەلەبەڕێكی ئەم جیھانە دەگڕێتەوە چونكە لەرابردودا یەكجار بەم شێوەی ئێستا ھەموو تەمەنەكان خولیای یاری و وەرزشە جۆر بەجۆرەكان نەبون .
ئەتوانین بڵێن ئێستا وەرزش لەگەشەی خۆیدایەو ئەگەر ئەم پەتای كۆڕۆنایە نەبوایە و زیاترو زیاتر گەشەی ئەسەند ، وەرزشكردن یەكەمین ھەنگاوە بۆ كەمكردنەوەی ھەموو جۆرەكانی نەخۆشی و فشاری دەرونی .
وەرزش نەكردن ئەبێتە ھۆی نەجوڵانی جومگەكان و ھەوكردنیان و رەقبونی ئێسقانیش كە لەدوای ماوەیەك ئەستەمە بتوانڕێ بەپێ ڕۆشتن ئەنجامبدڕێت ، سودەكانی وەرزش ھەریەك بەپێ جۆری ڕاھێنان و قورساییەكان دەگۆڕێ ، وەرزشی كاردیۆ وەك وەرزشەكانی تر یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ماسولكەكان دوای یاری قورسایی ، ستڕێس كەم دەكاتەوەو بیرو ھۆش چالاك دەكات و كالۆری زۆر دەسوتێنێت بۆ ماوەیەكی دڕێژ ئەمیش وەك ڕاكردن و ئایرۆبیك سودێكی لەرادە بەدەریان ھەیە ھەرچی وەرزشی قورسایش ھەیە ھێز زیادەكات و ماسولكەی وشك زیاد دەكات ، مەبەست لەو ماسولكانەیە كە بەھۆی گرفتێكەوە لەكار ئەكەون ، وەرزشی قورسایی ئەبێتە ھۆی دووبارە ژیانەوەی ئەو ماسولكانە
، ھەروەھا وەرزشكردنی قوڕسایی چڕی ئێسك زیاد دەكات و تەندروستی لەش چالاك دەكات ، ھەر چۆن وەرزشكردن جوڵەی گەدەو ڕیخۆڵە ئاسان و ڕێك دەخات و كاری گورچیلەكان ڕێكدەخات ، ماسولكەكانی جەستە لە ھیلاك بون دەپاڕێزێت و شێوەیەكی جوانتر دەبەخشێت بە جهستهی مڕۆڤ .