تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
چەند توێژینەوەیەك كراوە سەبارەت بە ژیانی ئەوكەسانەی كە تەمەنێكی دڕێژ و تهندروستییهكی باشیان ھەیە و دەریخستووە كە جۆری خۆڕاك و وەرزش لەو ناوەدا گرنگی زۆریان ھەیە .
وەك دەزانڕێ قەڵەوی و وەرزش نەكردن لە تاودەرە بەر چاوەكانی بەرزی فشاری خوێن و ھۆكارەكانی تێكچونی تەندروستیە و ڕۆژانە كاركردن و پشوو نەدان و سەرقاڵی و نەچون بۆ سەنتەری وەرزشی ئەمانە ھۆكارێكن بۆ ئەوەی جەستە ھەست بە ھیلاكی و شەكەتی بكات و ئەو كاربۆ ھیدرات پڕۆتین و چەوریە زۆرەی كە لە ژەمەكاندا دەخورێت پێویستی بە جوڵەیەكی زۆر ھەیە بۆ ھەرس كردنی بۆ بەدەست ھێنانی وزەیی جەستەیی و بۆ ئەوەی دڵ و ماسولكەكان تەندروست بن ، ھیچ شتێك لە وەرزش كردن تەندروستر نیە ئەگەر ڕاھێنان نەكەن دوچاری نەخۆشی شەكرەو كۆلیسێڕۆڵی خوێن و پەستانی خوێن زۆڕێك لەو نەخۆشیانەی كەدەبنە ھۆكاری تەمەن كورتی دهبنهوه چونكە وەرزشكردن دەبێتە ھۆی بزاوتنی سوڕی خوێن و تەندروستی لەش ، وەھەروەھا توێژینەوەكان ئەوەشیان دەرخستووە كە دوور بكەونەوە لە ترافیك و كارگەكان كە گازی ژەھراوی بەرھەم دەھێنن كە زۆرترین ڕێژەیان لە ناو شارەكاندایە دانیشتوانی شارەكان تەمەنێكی كورتیان دەبێت ئەم گازانە كار ئەكاتە سەر بۆری ھەواو سییەكان و كێشەی ھەناسەو كە ئەویش ھۆكاڕێكە بۆ ژێر پەنچەی سییەكان و ئەگەری زوو مڕدنی لێدەكەوێتەوە .