تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زانایانی زانكۆی Bath دەڵێن تەنیا زیاد كردنی كەوچێك شەكر بۆ پەرداخێك ئاو توانای جەستەیی زیاد دەكات بەرادەیەكی ھاوتاو ھەندێك جار زیاتر لەوە زیادەكات كە كەسەكه خواردنەوەیەكی وزە بەخش بخواتەوە ، ئهوه گوتەی ئەو زانایانەیە كە توێژینەوەكەیان ئەنجامداوە .
توێژەرانی زانكۆی Bath دەڵێن : لەوانەیە خواردنەوەی پەرداخێك شەكراو ببێتە خاڵی جیاكەرەوەی سەركەوتن و شكست لە چالاكییە وەرزشكارییە تاقەتپروكێنەكاندا ئێستا ژمارەو جۆری جیاوازی خواردنەوە وزە بەخشی تایبەت بە وەرزشكاران ھەن كەمەبەست لێیان زیاد كردنی توانایی جەستەیی وەرزشكارانە دەركەوتووە پێكھاتەی ئەو خواردنەوانە جۆرە جیاوازهكانی شەكرە له لهشدا زیاد دهكهن .
تیمە زانستیەكان كە توێژینەوەكەیان لە جۆڕناڵی زانستی دا بلاو بۆتەوە بەراوردیان لە نێوان چەند جۆڕێك خواردنەوە كردوە كە ئاخۆ تا چەند لێھاتویی جەستەیی وەرزشكاران زیاد دەكەن دواتر بۆیان دەركەوتوە كە ئەو وزەبەخشەی كە خۆیان دروستی دەكەن و دەیخۆن كە تەنھا زیادكردنی كەوچكێك شەكرە بۆ نێو پەرداخێك ئاو و خواردنەوەی ڕێگەیەكی كارایە بۆ زیاد كردنی لێھاتویی جەستەیی و ھاوتای ئەو خواردنەوانەیە كە تایبەت بە زیادكردنی توانای جەستەیی دروست كراون .
توێژەرەوەكان گوتویانە ئەوكەسەی دەیەوێ دوو كاتژمێر و نیو وەرزش بكات پێویستی بە ٩٠ گرام شەكرە كە ھەر ٨ گرامێك لەو شەكرە بكڕتێە ١٠٠ مللیلیتڕێك ئاو .