گرنگی وەرزش بۆ ماسولكەكان



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كە باسی  ماسولكە  دەكەین  خێرا ھێزو  توانای بەھێزمان  بیر دەكەوێتەوە بەڵام  دەبێت  بزانین كە ماسولكەكان  تەنیا ھێزی بەرزكردنەوەی   قورساییمان پێنادەن جەستەی  ھەریەكەمان  زیاتر لە ٦٥٠   ماسولكەی  تێدایە  كە كۆنترۆڵی  جولە  دانیشتن راوەستان جوڵەی  خوێن و  چەندین  پرۆسەی  دیكە  دەكەن ئەوەی  زیاتر  پەیوەندی بة وەرزش و  لیھاتویی  جەستەمانەوە  ھەیە  پەیكەرە ماسولكەكانە كە جوڵەیان لە ژێر  كۆنتڕۆڵی  خۆمانەو  چەندە   ڕاھێنان و  وەرزشیان پێ  بكەین  ئەوانیش  زیاتر  بەقسەمان  دەكەن   ھەر  لە  توانای ھەڵگرتنی  تەنی  قورس و تاوەكو  توانا و  ھاڕمۆنیەتی  جووڵە ماسولكە  لە  چەندین   ڕیشاڵ پێكھاتوە  
ھەر ڕیشاڵێكیش  لە چەندین  ڕیشاڵۆچكە  پێك  ھاتوە  كە پێی  دەڵێن  ساركۆمێر دانانی  فشار   لەسەر  ماسولكەكان  لەڕێی وەرزشەوە
 ماسولكەكان  گەورە  دەكات و  توانایان  زیاد  دەكات چونكە  وایان لێ دەكات  ئۆكسجین و  خۆراكی  زیاتریان  پێبگات و شەكرو چەورییە   بێكەڵكە  ھەڵگیراوەكان   بەكاربھێنن   بۆ  بەھێزبون و  گەورەبونیان كە ئەوەش  جەستەیەكی  بە ھێزو   پتەو  خاوەن   تۆنێكی    سەرنجڕاكێش و  ھاڕمۆنیەتی  زیاتر  بەرھەمدەھێنێ   .


PM:07:24:06/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 2920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌