ته‌ندروستی -
دكتۆره ناتالیا بۆگاتشوفا پسپۆڕی بواری خۆراكه و به ڕه‌گه‌ز ڕوسیه چه‌ند جۆرێك سه‌وزه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن ده‌توانن سوودی لێ ببینن.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خواردنی زه‌ڵاته‌ی دروستكراو له سه‌وزه جیاوازه‌كانی وه‌ك" سپێناغ و كه‌ره‌وز " زۆر به‌سوودن بۆ كێش دابه‌زاندن چونكه بڕێكی زۆر ڕیشاڵ له پێكهاته‌یاندا هه‌یه و ترشی فۆلیك و ئه‌سكربیك و پۆتاسیۆمیشیان تیادایه كه میزپێكه‌رێكی سروشتییه و بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین سوودی لێ ببینیت باشتر وایه كه‌مێك زه‌یتی ڕوه‌كی بۆ زیاد بكه‌یت.
كه‌له‌رم و خه‌بار و چه‌وه‌نده‌ر چه‌ند جۆرێك سه‌وزه‌ی دیكه‌یه كه ئه‌م خانمه پزیشكه ڕێنموی ئه‌وانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت كێشیان داببه‌زێنن بیخۆن چونكه كالۆریه‌كی كه‌میان تیادایه و ووزه‌ی زۆر به له‌ش ده‌ده‌ن و هه‌رس چالاك ده‌كه‌ن .
ئه‌م پسپۆڕه داواش ده‌كات ئه‌و سه‌وزانه‌ی تامیان تونه بۆ سیستمی خۆراكی زیاد بكرێت وه‌ك" زه‌نجه‌فیل و تووری تون و سیر و پیاز و بیبه‌ری توون" چونكه ئه‌م سه‌وزانه پێكهاته‌ی به‌سوود و چالاككه‌ری بایلۆجیان تیادایه كه وه‌ك خاوێنكه‌ره‌وه‌ی له‌ش كار ده‌كه‌ن و دژه ئۆكسێنه‌رن له هه‌مان كاتدا و زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستی.