ته‌ندروستی -
زۆر كه‌س پێیان وایه به‌رزی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دوو ته‌نها كار له له‌ش ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه سه‌لماندویه‌تی جگه له له‌ش كار له‌مێشكیش ده‌كه‌ن به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی شاراوه.
میشێل فیلدسمان پسپۆڕ بواری ده‌مار زانیه له زانكۆی ئۆكسفۆرد له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی" ساینس ئه‌لێرت" وتویه‌تی" تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه به‌رزی په‌ستانی خوێ و نه‌خۆشی شه‌كره به تایبه‌ت كار له‌توانای یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه ده‌كه‌ن و به‌رزی په‌ستانی خوێن خێرای بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ری ده‌شێوێنێت و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات"
فیلدسمان ده‌شڵێت" مێشكی مرۆڤ پێكهاتووه له چه‌ند تۆڕێك و به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ڕێكخستنی توانای یاده‌وه‌ری و بیركردنه‌وه و تێبینی ئه‌وه‌شمان كردوه قه‌باره‌ی مێشك به‌تایبه‌ت له تۆڕی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشكدا و سه‌لامه‌تی مادده‌ی سپی نێوان پله‌كانی مێشك به چه‌ندین هۆكار كاری لێده‌كرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یشتی خوێن به مێشك"