گرێی ئەدۆنیس چییە ؟



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

كۆمەڵەی پزیشكانی  دەروونی ئەڵمانی  دەڵێن ، ئەو پیاوانەی  زیادەرۆیی  زۆر  دەكەن  لەوەرزش كردندا  لەوانەیە  توشی گڕێی ئەدۆنیس  بوبن ، كەنەخۆشییەكی دەرونیە و تیایدا  كەسەكە لە دەركەوتەی  لەش و لاری  خۆی  ڕازی  نیە لەگەڵ ئەوەی جەستەیەكی  ئاسایی و تەنانەت  وەرزشیشی ھەیە .

ئەدۆنیس  كارەكتەڕیكی نێو ئەفسانە یۆنانییەكانە كە جەستەیەكی نمونەیی ھەبوەو  خۆیشی تەواو  پێی  سەرسام بوە ، كۆمەڵەكە  دەلێن كەسی توشبوو  بەگڕێی ئەدۆنیس ھەمیشە بیری لای ئەوەیە  جەستەی  بگاتە ئەو  ئاستە نمونەییەی  كەلە ئەندێشەی خۆیدا وێنەی دەكێشێ بۆیە زیادەڕەوییەكی بێسنوور  لەوەرزشدا دەكات بۆ بونیاتنانی  ماسولكەی گەورە بەجۆڕێك  كار لە رەوتی ژیانی  ڕۆژانەی دەكات و توشی  گوشاڕێكی  دەروونی  زۆڕیشی  دەكات .




PM:03:57:20/08/2020




ئه‌م بابه‌ته 1846 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌