پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ بۆ دووه‌م جار جامی‌ عێراقی‌ به‌ده‌ست هێنا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق به‌ فه‌رمی‌ بڕیاری‌ دا و ئه‌نجامی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ بژارده‌ی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق هه‌ژمار كردوو پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانیان نازناوی‌ خوله‌كه‌ به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌ .

پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌شداری‌ خولێكی‌ به‌هێزی‌ له‌ قۆناغی‌ بژارده‌ كردوو تیپه‌كان كێبڕكێی‌  به‌ده‌ست هێنانی‌ ئه‌نجامی‌ كۆتاییان ده‌كرد به‌ تایبه‌ت تیپه‌كانی‌ وه‌ك ( پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، هه‌ولێر ، غازی‌ به‌سره‌ ، به‌حری‌ ، ده‌غاره‌ و جه‌یش ) ، ئه‌مه‌و پاش بردنه‌وه‌ یه‌ك له‌ دوایی‌ یه‌كه‌كانیان كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ توانیان 17 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه‌ و نازناوی‌ ئه‌و قۆناغه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن ، هه‌رچی‌ یانه‌ی‌ به‌حری‌ بوو به‌ 13 خاڵ پله‌ی‌ دووه‌م و غازیش به‌ 11 خاڵ پله‌ی‌ سێهه‌میان مسۆگه‌ر كردوو پله‌ی‌ چواره‌می‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌میش بۆ یانه‌ی‌ هه‌ولێر بوو به‌ 10 خاڵ .

ئه‌مه‌و دواجار یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق بڕیاری‌ دا كه‌ ئه‌نجامی‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خوله‌كه‌ هه‌ژمار بكرێت و پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زۆرترین خاڵ بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی‌ خۆیدا نازناوی‌ خوله‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست هێنا و به‌حری‌ به‌ پله‌ی‌ دووه‌م و غاز و هه‌ولێر-یش پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌می‌ وه‌رزی‌ 2019 - 2020 یان برده‌وه‌ .


PM:12:58:27/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 1813 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌