‌زاناكان هۆشداری له‌ زیانه‌كانی زۆر نوستن ده‌ده‌ن




ته‌ندروستی‌ -

زاناكان له‌ زانكۆی كۆلۆرادۆ له‌ بۆلده‌ر  توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوستنی ته‌ندروست كردوه‌ و ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ نوستنی ناته‌ندروست مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌كات ته‌نانه‌ت له‌و كه‌سانه‌شدا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست وه‌رزش ده‌كه‌ن و سیستمی ژیانیان ته‌ندروسته‌.

پێگه‌ی‌  MedicalXpress ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 7 ساڵی خایاندوه‌ و تیایدا 461 خۆبه‌خش به‌شداریان كردوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان لی‌نێوان 40-69 ساڵدا بووه‌ و توشی هیچ نه‌خۆشییه‌كی دڵ نه‌بوون.

پسپۆڕان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ڕۆژێكدا كه‌متر له‌ 6 كاتژمێر ده‌خه‌ون ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ %20 زیاتره‌ به‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا 6-9 كاتژمێر ده‌خه‌ون و ئه‌وانه‌ش كه‌ زیاتر له‌ 9 كاتژمێر ده‌خه‌ون به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ ڕێژه‌ی‌ %34 زیاد ده‌كات.

بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌دوور بیت باشتر وایه‌ له‌ شه‌و و ڕۆژێكدا 6-9 كاتژمێر بخه‌ویت ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونت به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ به‌ ڕێژه‌ی‌ %18 كه‌مده‌كاته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی بۆماوه‌یش بۆت گواسترابێته‌وه‌.

كه‌مخه‌وی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چینی ناوه‌وی‌ خوێن به‌ره‌كان و هه‌وكردنی مۆخی ئێسك زیاتر ده‌كات و نوستنی زۆریش به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌وكردنی جیاواز له‌ له‌شدا دروست ده‌كات.



PM:03:02:25/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 1578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌