پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و له درێژه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌مدا و له سێهه‌م یاری ئه‌و قۆناغه‌ی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو هۆڵی یانه‌كه‌ی میوانداری له یانه‌ی قوه جه‌ویه‌ی شاری به‌غداد كرد .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 31 / 3 / 2019 و به ئاماده‌بوونی میوانێكی به‌رچاو هانده‌رێكی زۆر به‌ڕێوه چوو تێیدا و به هۆی ئاست به‌رزی یاریزانانی پێشمه‌رگه ، توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی یه‌كلایه‌نه‌و به خاڵه‌كانی ( 25 × 21 ، 25 × 19 ، 25 × 22 ) بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 23 خاڵ به‌رز كرده‌وه .