پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق ، ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كاراتێی كچان بۆ هه‌ردوو جۆری یارییه‌كانی كاتا و كۆمێته له ئاسته جیاوازه‌كان ده‌ستی پێكردوو دوای ململانێیه‌كی به‌هێزی یاریزانانی دواجار له یاری كاتادا كچانی پێشمه‌رگه دوای به‌ده‌ست هێنانی چوار ئاڵتون و یه‌ك زیو پێشه‌نگی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراق یان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردوو بوون به شێری گۆڕه‌پانه‌كه .
ئه‌مه‌و له یاری كۆمێته ( قیتال ) هه‌مان سیناریۆی ئه‌نجام بۆ كیژه پێشمه‌رگه‌كان دووباره بۆوه به به‌ده‌ست هێنانی حه‌وت ئاڵتون و 4 زیو و 4 بڕۆنز .
به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یان ، كیژانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆنترۆڵی كاراتێی عێراق یان گرته ده‌ست و بێ ڕكابه‌ر له پاڵه‌وانێتیه‌كه ئاستێكی ناوازه و به‌رزیان پیشان دا .