سەردێری هەواڵ
به‌ ڤیدۆ : مه‌راسیمی‌ پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ تیپی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاپۆرت - وێنه‌ : پێشوازی‌ له‌ پاڵه‌وانانی‌ پێشمه‌رگه‌ كرا پاله‌وانێتی‌ مه‌له‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو تێنسی‌ سه‌ر زه‌وی‌ پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ پله‌ نایابی‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان هه‌ڵبژارده‌ی‌ میسر نازناوی‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان برده‌وه‌ دوایی‌ بردنه‌وه‌ی‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عه‌مان تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق پله‌ی‌ سێهه‌میان به‌ده‌ست هێنا پێشمه‌رگه‌ سلێمانی‌ به‌ یه‌كه‌می‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ په‌ڕییه‌وه‌ قۆناغی‌ هه‌شت یاریزانانی‌ پێشمه‌رگه‌ درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتن دا كوڕانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستیان پێكرد
یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ ساڵی‌ (1999) ،بیری‌ له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ چۆن داهاتویه‌كی‌ پرشنگدار بۆ وه‌رزش ده‌سته‌به‌ربكات ، نه‌ك ته‌نیا له‌سنوری‌ یانه‌كه‌ به‌ڵكو له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌ ئه‌ویش به‌ پێ‌ی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ جێگیر و به‌ڕه‌چاوگرتنی‌ بنه‌ما و ناسنامه‌ی‌ وه‌رزشی‌ گه‌لان هه‌نگاوه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌نزیكیشه‌وه‌ چاوێك بخشێنیت به‌ ئامانجه‌كانی‌ دروست بوونی‌ ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌بینیت كه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ ته‌نیا ئامانجی‌ وه‌رزشه‌ ، بێگومان به‌ڵگه‌شمان بوَ دروستی‌ ئه‌م ووته‌یه‌  له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخوَی هاوكاریكردنی‌ چه‌ند تیپ و ده‌زگا و گروپ و گه‌نجان و لاوانی‌ ورزش دۆستی‌ گوند و لادێكانی‌ كورستان كه‌ سه‌ر به‌ هیچ یانه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ نین،ئه‌ویش به‌دابینكردنی‌ كه‌ل وپه‌لی‌ وه‌رزشی‌ بۆیان ،هه‌روه‌ها پاڵپشتی‌ كردنی‌ ئه‌و تیپ و لاوه‌ به‌هره‌مه‌ندانه‌ كه‌ سه‌ر به‌هیچ یانه‌یه‌ك نه‌بوون و به‌شدار بوون له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ جۆراو جۆره‌كاندا، ئه‌ویش به‌گرتنه‌ ئه‌ستۆی‌ خه‌رجیه‌كانی‌ به‌شدار بونیان.
 
 
    له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ كردنه‌وه‌ی‌ خولی تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ناوبژیوانانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ یاری‌ شه‌تره‌نج به‌ به‌شداربوونی‌ (6) وڵاتی‌ عه‌ره‌ب، و رێكخستنی‌ خولێكی‌ تری‌ ڕاهێنانی‌ بواری‌ (قوتابخانه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ) به‌ هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (CCPA) ی‌ دانیماركی بۆ ڕاهێنه‌رانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان و پاشان  له‌سه‌ر ئاستی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ریش توانیویه‌تی‌ یاریزان به‌ به‌شێوه‌ی‌ خواستن بداته‌ یانه‌ی‌ مه‌له‌كی‌ ئوردنی‌.....هتد.به‌ڵگه‌ی‌ ڕوون و ئاشكران بۆ هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ یانه‌كه‌مان بوَ به‌روپێش چوونی‌ وه‌رزش له‌ هه‌رێم و ولاَته‌كه‌مان.
                به‌گشتی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتی‌ ته‌مه‌نی‌ خۆیدا له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كاندا توانیویه‌تی‌ ئه‌نجامی‌ به‌رچاوی‌ به‌ده‌ستبهێنێت و ببێته‌ جێگه‌ی‌ متمانه‌ و ستایشی‌ عاشقان و لایه‌نگرانی‌ یانه‌كه‌،هه‌واڵی‌ چالاكی و وێنه‌ی‌ پاڵه‌واناكانی‌ له‌ (كوڕان،كچان) بوته‌ مانشێت و ڕوپه‌ری‌ ڕۆژنامه‌ و گوَڤاره‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ ناو خوَیی‌ و ده‌ره‌كی‌.
       ماوه‌ته‌وه‌ بڵێم كه‌ به‌ڕێنماییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌  به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌مان داوه‌ كه‌ بێوچان له‌ خزمه‌تكردن كۆڵنه‌ده‌ین و خه‌رمانی‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ یانه‌كه‌ به‌ره‌و ئاستێكی‌ باڵاتر به‌رین، ئه‌ویش به‌ دابینكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ئارام و بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و ته‌بایی‌ له‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌و تیپه‌ جۆراوجوره‌كانمان و دابینكردنی‌ هه‌موو كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كی‌ به‌شه‌كان و هه‌وڵی‌ جدی‌ تر بدرێت بۆ پته‌و كردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو یانه‌كانی‌ كوردستان و عیراق و دروست كردنی‌ پردێكی‌ هاوكاری‌ له‌نێوانماندا.

مێژووی‌ كورتی‌ یانه‌كه‌
یانه‌یه‌كی‌ وه‌رزشی‌ كوردستانیه‌، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌شه‌ سه‌ندنی‌ بواری‌ وه‌رزش و پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست و به‌سود بۆ گه‌له‌كه‌مان تێده‌كۆشێت.
ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ڕووی‌ فه‌رمییه‌وه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌و له‌ڕووی‌ كارگێڕییه‌وه‌ خاوه‌نی‌ په‌یكه‌ری‌ خۆی و سیستمی‌ كاری‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌یه‌، سه‌رجه‌م كاروباره‌كانی‌ یانه‌كه‌ش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ یانه‌كه‌ش به‌هه‌نده‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئاسۆیه‌كی‌ ڕوون و گه‌شتر بۆ یانه‌كه‌.
ئامانجه‌كانی‌ یانه‌كه‌
1-ناساندنی‌ ناوی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌موو جیهان كه‌ جگه‌ وه‌كو كه‌سێكی‌ خه‌باتكه‌ر دژ به‌ڕژێمی‌ داگیركه‌ر له‌بواری‌ وه‌رزشدا هه‌میشه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی‌ پێشه‌وه‌یه‌.
2-دابینكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ ئارام و په‌روه‌رده‌یی‌ له‌بار بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی‌ یانه‌كه‌.
3-به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ شاره‌زایی‌ و لێهاتووی‌ راهێنه‌رانی‌ یانه‌كه‌ و ناردنیان بۆ خوله‌ جیاوازه‌كان.
4-ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ ئه‌نجامی‌ شیاوو به‌رچاوو دیار له‌یارییه‌ جیا جیاكاندا له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆیی‌ و ده‌ره‌كی‌.
5-گرنگیدان به‌پێگه‌یاندنی‌ ( منداڵان و بێچوه‌شێران) تاوه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر ئه‌وان پاڵپشتی‌ نه‌وه‌كانی‌ داهاتووی‌ خۆیان بن و ژێر خانێكی‌ سودمه‌ندیش بن بۆ یانه‌كه‌.
6-له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌رزشه‌وه‌ ڕۆڵه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ جیاجیاكانی‌ جیهان ده‌ناسێنن.