پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی 17 ی یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، له‌و جه‌وله‌یه‌دا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی له شاری سلێمانی ، تیمی تۆپی پێی پێشكه‌وتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی عفك كرد ، یارییه‌كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 20 ی نیسانی 2024 و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری وه‌رزشی سه‌رۆك و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه به‌ڕێوه چوو ، له‌و یارییه‌دا و دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یاریگه‌یان جێهێشت و به خاڵێك ڕازی بوون .
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 32 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به جێگری مایه‌وه .
ئه‌نجامی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :