پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه درێژه‌ی به سه‌ركه‌وتن و ئاست به‌رزه‌كه‌ی له خولی نایابی یانه‌كانی عێراق دا و سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی مه‌صافی جنوب به‌ده‌ست هێنا .
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 5 ی نیسانی 2024 و له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی خۆیدا و له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی مه‌صافی جنوب كرد ، له‌و یارییه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه كوڕانی پێشمه‌رگه پاڵپشت به هێرشه‌كانیان توانیان ئاستێكی به‌رز پیشان بده‌ن و له خوله‌كی 26 ی ئه‌و گێمه‌دا یاریزان ، محه‌مه‌د ته‌قی ، گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ تیمه‌كه‌ی تۆمار كرد و تا كۆتای گێمی یه‌كه‌م ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه و به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كان مایه‌وه .
گێمی دووه‌م :
جیاواز له گێمی یه‌كه‌م تیمه‌كان به ئاستێكی به‌رز تر بینران و هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی میوان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چڕتر بۆوه و تا له خوله‌كی 64 یاریزان ، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مه‌صافی جنوب تۆمار كرد .
پێشمه‌رگه‌كان بێ هیوا نه‌بوون :
له‌گه‌ڵ تۆماركردنی گۆڵی یه‌كسان كرده‌وه پلانه‌كانی كوڕانی پێشمه‌رگه دووباره بۆ هێرشه‌كانیان جیاواز بوو دوایی ئه‌وه‌ی چه‌ندین تۆپی به‌هێزیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سزا و گۆڵی یانه‌ی مه‌صافی كردوو دواجار و توانیان سه‌ركه‌وتووبن له‌و پلانه‌یان و له خوله‌كی 85 دا یاریزان ، حسێن نه‌جم ، تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پێشخست به گۆڵی دووه‌م و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه و به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی گرنگ له جه‌وله‌ی چواره‌می قۆناغی دووه‌مدا .
به‌و ئه‌نجامه‌شیان ، پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان توانیان خاڵه‌كانیان بۆ 28 خاڵ زیاد بكه‌ن و له لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كان مانه‌وه .