پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی بێچوه شێرانی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و له شاری هه‌ولێر ، تیمی تۆپی پێی بێچوه شێرانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی دا بووه میوانی بێچوه شێرانی یانه‌ی هه‌ولێر ، له‌و یاریه‌دا كه له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 20 ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه چوو تێیداو بێچوه شێرانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه توانیان به ئه‌نجامی 5 -1 گۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له خولی بێچوه شێرانی یانه‌كانی عێراق و له كۆمه‌ڵه‌ی باكور ، تیمی بێچووه شێرانی یانه‌كانی ، پێشمه‌رگه ، هه‌ولێر ، دهۆك و زاخۆ ، به‌شدارن و دوایی ئه‌نجام دانی جه‌وله‌ی سێهه‌می یاریه‌كانیشی ، هه‌ولێر یه‌كه‌م و پێشمه‌رگه له دووه‌می ڕیزبه‌ندی دێن .