پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانیێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پارێزگه‌كان كه بڕیاره له به‌رواری 26 / 12 / 2018 و له شاری هه‌ولێر ده‌ست پێبكات ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌كات .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریان بۆ به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، دوایی ئه‌وه‌ی ئاگادار كراین بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه‌مان و به‌شداریمان له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كان به‌نده وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژارده‌كه به هاوكاری زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزمان له كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو دروست كرد كه له یاریزانانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پێك دێن و به سوپاسه‌وه و به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه له هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام ده‌ده‌ین .
سه‌باره‌ت به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كان زانیار كه‌ریم خه‌لیلیان ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت دواو ووتی ، پێكهاته‌یه‌كی نمونه‌یی مان پێك هێناوه و مه‌شقه‌كان ڕۆژانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین تا بتوانین ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنین .
زانیار ووتیشی تا واده‌ی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه مه‌شقه‌كانمان ڕاناگرین و ده‌مانه‌وێت پله‌یه‌كی شایسته بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی به‌ده‌ست بهێنین .
جێگه‌ی باسه ئه‌و پاڵه‌وانێتیه له ژێر چاودێری به‌ڕێوه به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی كوردستان به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك ، كه‌ركوك و موسڵ ) ده‌بێت و بڕیاره یاریه‌كانی له به‌رواری 26 تا 30 / 12 / 2018 له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كادی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت .