پێشمه‌رگه سپۆرت -
ده‌ست پێكی یاریه‌كانی خۆی له یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به یاری ئاگرین ده‌بێت و میوانداری له شوڕته‌كانی به‌غداد ده‌كات .
كاتژمێر 6:00 ى ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 11 / 12 / 2018 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته‌كانی به‌غداد ده‌بنه‌وه .
ئه‌و یارییه ده‌بێته یاری لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاماده‌ین و ده‌مانه‌وێت سێ خاڵی یه‌كه‌م بكه‌ینه دیاری بۆ هانده‌رانمان .
دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند , كه ته‌واوی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و یارییه كراوه و ده‌یانه‌وێت به ده‌ست پێكێكی پڕ دیاری بۆ یانه‌كه‌یان ئه‌نجامی كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنن .