پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق چڕ ده‌كاته‌وه و تیپه‌كه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداری له‌و خوله ده‌كات .
سه‌باره‌ت به به‌شداریان له یاریه‌كانی خوله‌كه دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ڕكابه‌ری و ئه‌نجام ئاماده‌كاری ده‌كات و له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م به ئاستێكی به‌رز به‌دی ده‌كرێن به‌و پێیه‌ی له ئاماده‌كارییه‌كان یاریزانان هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستیان بۆ كراوه و ئاستیان به‌ره‌و پێش چووه له مه‌شقه‌كاندا .
كانه‌بی ڕاهێنه‌ر ووتیشی : ئه‌نجام له بنچینه‌ی به‌شداری تیپه‌كه‌مانه له خولی نایابی عێراق و خولی بژارده‌دا و ده‌مانه‌وێت ژماره‌یه‌كی به‌هێزبین بۆ ڕكابه‌ری نازناوی خوله‌كه .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه ئاماده‌كاریان به‌رده‌وام ده‌بێت و تا واده‌ی ده‌ست پێكی خوله‌كه‌ش له مه‌شقه‌كان ناوه‌ستن .
جێگه‌ی باسه یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری داوه له به‌رواری 10 / 12 / 2018 یاریه‌كانی یه‌كه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێبكات و تێیداو تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له گروپی دووه‌م یاریه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌دا میوانداری له تیپه‌كانی ( شوڕته ، هه‌ولێر ، ئارارات ، حه‌بانیه ، به‌له‌د و قه‌ره‌قوش ) ده‌كات .